ئاب 09, 2022 13:43 Asia/Tehran
  • عەلی باباجان: ئەگەر لەداهاتودا دەسەڵاتی تورکیا بگرینە دەست کێشەی کورد چارەسەر دەکەین

سەرۆکی پارتی دیڤاى تورکى ڕایگەیاندووە: سەرباری ئەوەی کە حکومەتی تورکیا ڕەتی دەکاتەوە کێشەی کورد لەتورکیادا بوونی ھەبێت، بەڵام ئەوان دان بەبوونی پرسەکەدا دەنێن و ئەگەر لەداهاتوش دا دەسەڵاتی تورکیا بگرنە دەست کێشەی کورد چارەسەر دەکەن.

«عەلی باباجان» سەرۆکی پارتی دیڤاى تورکیا ڕایگەیاندووە: ئەگەر بگەینە دەسەڵات، هیوادارین کێشەی کورد لەتورکیا چارەسەربکەین، چونکە ئێمە دان بەبوونی دا دەنێین،  ستافێکمان هەیە کە ئاشنای دۆسیەکەن‌و ڕێکخراومان هەیە کە مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا دەکەن، ئێمە لەڕێگەی سیاسەتێکی ڕەواو دیموکراسییەوە کێشەکە چارەسەردەکەین.

«باباجان» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەوان کوێرو نابینا نین بەرامبەر بەو ئازارو نەھامەتیانەی بەسەر ناوچە کوردییەکاندا هاتوون، قەت ناھێڵین ئەو کێشانە دوبارە ببنەوە، بەوپێیەی تێڕوانینمان لەبارەی پرسی کوردەوە لەپرەنسیپەوەیە.

سەبارەت بەقسەکردن بەزمانی کوردیش، باباجان وتى:زمانی کوردی زمانی ئەم خاکەی تورکیایەو دووەم زۆرترین بەکارهێنەری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن زمانی کوردی زمانێکی نەناسراوە، هەرچەندە کورد توانیویەتی بچێتە پەڕلەمانەوە بەڵام هێشتا زمانەکە لەگەڵیدا نەچووەتە پەڕلەمان.

سەرپەیڤ