تۆمەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دژی یۆنان
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا یۆنانیان بە پەناگەیەک بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئەنقەرە وەسف کرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئەسینای پایتەخت بووەتە پەناگەیەکی ئارام و ژەهراوی و ئەم وڵاتە پشتیوانی لە لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن لە گرووپی فەتۆ و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی تورکیا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئێستا یۆنان بووەتە پەناگەی ٨ بۆ ١٠ هەزار لایەنگری گولەن (کە ئەنقەرە وەک هۆکاری کودەتا شکستخواردووەکەی ٢٠١٦ دەیناسێنێت).
دەزگای دیپلۆماسی تورکیا گوتیشی : سەروەری دەریای ئیژە، پرسی قوبرس، پاڵپشتی یۆنان لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا ، دیاردەی کۆچبەران، یەدەگی وزەی دەریای ناوەڕاست و گروپی فەتۆ لە سەرەکی ترین ھۆکارەکانی بارگرژیی نێوان ئانکارا و ئاتێنن .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناکۆکی نێوان تورکیا و یۆنان چەندین جار بووەتە هۆی ململانێی سەربازیی ئەو دوو وڵاتە.