مەهەپە خەریکی ئامادەکردنی پلانی لێبوردنی گشتییە
پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا کە یەکێکە لەو پارتانەی پاڵپشتیی سەرۆکی ئەم وڵاتە دەکات، لە هەوڵی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ ڕاگەیاندنی لێبوردن یان کەمکردنەوەی سزای سزادراوان لەم وڵاتەدا.
دوو ساڵ لەمەوبەر پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا پلانێکی بۆ کەمکردنەوەی سزای سزادراوان بە بیانووی زیادبوونی ژمارەی زیندانییەکان خستە بەردەم پەرلەمانی تورکیا، ئەم پلانە بە پاڵپشتیی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا پەسەندکرا، و ئەگەری ئازادکردن یان کەمکردنەوەی سزای نزیکەی سەد هەزارکەس لە سزادراوەکانی دابین کرد.
بەپێی ئامارەکانی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا، ئەگەری زۆرە لە مانگی تشرینی یەکەمدا پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا پێشنیاری خۆی بۆ لێخۆشبوون یان کەمکردنەوەی سزای سزادراوان پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکات.
ههڵبژاردنی سهرۆکایهتی تورکیا له حوزهیرانی 2023 بەڕێوەدەچێ و ئهم وڵاته رووبهڕووی کێشهی وهک زیادبوونی 70%ی رێژهی ههڵاوسان بۆتهوه و گرانبوونی نرخەکان خەڵکی تورکیای توڕە کردووە. هەروەها بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.