30 کوژراو و 45 بریندار لە ئەنجامی رووداوی ھاتوچۆ لە ماردین
ئاب 21, 2022 07:29 Asia/Tehran
لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ئۆتۆمبیلێک بە لێدان لە قەرەباڵغیی خەڵک بووە ھۆی کوژرانی 30 کەس و 45 کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شاری ماردین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٥ کەسیش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و چووە ناو ئەو خەڵکەی کە بە هۆی ڕووداوی ٣ ئۆتۆمبیلەوە لەم شوێنە کۆبوونەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، هێزەکانی فریاگوزاری و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەش لەم شوێنە ئامادە بوون کاتێک ئۆتۆمبیلەکە چووە ناو خەڵکەکەوە و ئەوانی خستەژێر خۆی .
هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری ئەم ڕووداوە کەموکوڕییەکی تەکنیکی بووە لە ستۆپەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە.