ئاب 29, 2022 07:21 Asia/Tehran
  • هۆڵەندا وەرگرتنی پەناخوازانی لە تورکیا ڕاگرت

 هۆڵەندا بە شێوەی تاکلایەنە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی وەرگرتنی پەناخوازان لە تورکیا، سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ئاسایش و دادی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ چیتر ئەو پەناخوازانە قبوڵ ناکات کە لە بەیاننامەی یەکێتی ئەوروپا و تورکیادا هاتووە.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە هۆڵەندا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە میوانداری ژمارەیەکی تاڕادەیەک زۆر لە خەڵکی سووری کردووە بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ئەنجامدراوە.

ئەم ڕێکەوتنە لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ واژۆ کراوە، ئەنقەرە پابەند دەکات بە وەرگرتنەوەی هەموو ئەو پەناخوازە نایاساییانەی کە لە تورکیاوە ڕوویان لە دوورگەکانی یۆنان کردووە. لە بەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نیشتەجێکردنی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیاوە.

  لە ئێستادا تورکیا 5 ملیۆن پەنابەر لەخۆدەگرێت کە نزیکەی 4 ملیۆن کەسیان سورین.

 

 

سەرپەیڤ