ئه‌یلوول 08, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • تورکیا ٥٨ بنکەی سەربازیی لە خاکی عێراق دا دامەزراندووە

سەرچاوه هەواڵییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند که له ماوه ی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا تورکیا ٥٨ بنکەی سەربازی له ناوچه شاخاوییەکانی ئەم ناوچەیه دامەزراندووه .

بەپێی راپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی روداو ، تورکیا لە ماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا، ژمارێک بنکەی سەربازی لە ناوچەکانی کانی ماسی، شیلادزێ و دیرلۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراندووە و کەرەستەی سەربازی و تۆپخانەیی تێدا جێگیر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تورکیا لە ناوچەی "کیستە" دا بنکەیەکی گەورەی سەربازی لەگەڵ چەندین سەربازگەدا دامەزراندووەو یان بەشێک لە بارەگاکانی پێشووی گۆڕیوە بۆ بنکە و بە کۆپتەر چەکداری بۆ  گواستوونەتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ نێوان ساڵانی 1991-2020 ژماره‌ی بنکه‌کانی تورکیا له‌ ناوچه‌ی کوردستانی عێراق 7 بنکه‌ بووه‌، که‌ له‌ نێوان ساڵانی 2022-2020دا 33 بنکه‌یان بۆ زیاد کراوه‌.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە 17ی نیسانی 2022ەوە تورکیا 25 بنکەی سەربازی نوێی لەم ناوچەیە دامەزراندووە. بەم پێیە 35 بنکەی سەربازی بچووک لەم ناوچەیەدا هەیە کە هەریەکەیان 3-5 سەربازیان تیادایە.

لە مانگی نیسانی 2022ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی لە عێراق دەستپێکردووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەو ماوەیەدا 406 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و 53 سەربازی تورکیا کوژراون.

ئەم ململانێیانە بووەتە هۆی چۆڵکرانی ٢٥٥ گوندی پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق و سووتاندنی هەزاران هێکتار زەویی کشتوکاڵی.

سەرپەیڤ