ئه‌یلوول 13, 2022 07:24 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: لە بەرامبەر تورکیا پشتیوانی لە یۆنان دەکەین

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگەیاند: پاریس لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا پشتیوانی لە یۆنان دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، «ئیمانوئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتووێژێکدا لەگەڵ «کاریاکاس میتسۆتاکیس»، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند: فەرەنسا بە ئاشکرا و لێبڕاوانە پشتیوانی لە یۆنان دەکات لە دژی هەڕەشەکانی تورکیا.

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ پاریس دژی هه‌ندێک له‌ کرده‌وه‌کانی تورکیایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریی یۆنان دا یەک ناگرێتەوە.

ئەم لێدوانانەی مەکرۆن لە کاتێکدایە کە، «یانیس ئۆیکۆنۆمۆ» وتەبێژی دەوڵەتی یۆنانیش، لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە قسە توندوتیژەکانی کاربەدەستانی تورکیا ڕایگەیاند بوو: ئاسێنا بە شێوەیەکی ھاوتەریب لەگەڵ ھەڵوێستەکانی دا  وەڵامی قسەکانی شێتانەی ئانکارا دەداتەوە.

«مەولود چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی دووشەممەی رابردوو وێڕای هۆشداری دان بە یۆنان لە بارەی هەر جۆرە سەرەڕۆییەک و وتی: ئەگەر یۆنان وەک بریکاری لایەنگەلێکی دیکە خۆی بە سەرەڕۆییەوە تێوەگلێنێ، بە دڵنیاییەوە تەواو لە سەری گران دەکەوێت.

سەرپەیڤ