ئه‌یلوول 16, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرۆکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و سووریا لە دیمەشق

ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سوریا و تورکیا باسی کۆبوونەوەی «هاکان فیدان» و «عەلی مەملوک»ی کردووە لە دیمەشق دابە مەبەستی بەستێن خۆش کردن بۆ کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لە ئاستێکی باڵاتردا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز بەگێڕانەوە لەچوار سەرچاوە لە دیمەشق و ئانکارا، ڕایگەیاندووە کە «هاکان فیدان» وعەلی مەملوک، بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و سووریا، لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو لە دیمەشق دا  چەندین کۆبوونەوە و دیداریان ھەبووە بە ئامانجی  بەستێن خۆشکردن بۆ کۆبوونەوە بەرپرسانی باڵاتری وڵاتەکانیان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ناوچەیی، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دەستی بە باشتربوون کردووە و بەرەو قۆناغی دروست کردنی کەشێکی لێکتێگەیشتن دەڕوات.

هەروەها بەرپرسێکی باڵا و سەرچاوەیەکی ئەمنیی تورکیاش رایانگەیاندووە، رووسیا دەیەوێت سوریا و تورکیا بەسەر کێشەکانیاندا زاڵ بن و بگەنە رێککەوتنێک کە سوودی بۆ هەردوولا هەبێت. بەڵام یەکێک لە ئاستەنگە گەورەکان، ھۆگریی تورکیایە بۆ بەشداریکردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق دا.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیس «خەڵک تی ڤی» کە دژی حکومەتی تورکیایە، ڕۆژی پێنجشەممە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی نهێنییی سەرۆکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و سووریای ئاشکرا کرد و وتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران کە لەو بابەتە گرنگانەیە بۆ تورکیا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نزیک بوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە، تاوتوێ کراوە.

ئەم ھەواڵەی ئاژانسی رۆیتەرز لە کاتێکدایە کە پێشتر «مەولود چاوش ئۆغڵو»ی وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو کە دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و سووریا پێکەوە لە پەیوەندیدان.

سەرپەیڤ