ئه‌یلوول 22, 2022 09:38 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە باکووری عێراق

سوپای تورکیا رایگەیاند: لە باکووری عێراق لەشکرییەکیان کوژراوە و دوو لەشکریی دیکەش برینداربوونە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: لە ئەنجامی هێرشی چەکداران لە باکووری عێراق، لەشکرییەکی ئەم وڵاتە کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوونە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەشکرییەک بەناوی «محەمەد قەرە جام» لە هێرشێکی کەسانی چەکدار بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژراوە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا عێراق گەلێک جار باڵوێزی تورکیای بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە کردووە و ناڕەزایەتیی توندی بەغدای بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتە پێ ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ