درێژەی دانوستانە ئەمنیەکانی نێوان تورکیا و سوریا
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا درێژەی دانوستانەکانی ئەو وڵاتەی لەگەڵ سووریا لە ئاستی ئەمنی دا ڕاگەیاند.
سوپای تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان، نزیکەی دوو ساڵ و نیوێکە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە و تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، ئیبراهیم کالین، راوێژکاری سەرۆکی تورکیا و وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، ئێمە بۆ ئێستا لە ئاستی ئەمنیدا بەدواداچوون بۆ دانوستانەکان لەگەڵ سووریا دەکەین و وتی: ئێمە لە ئێستادا هیچ پلانێکمان نییە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی سیاسی.
ئیبراهیم کالین گوتیشی: رێبازی تورکیا لەبارەی پرسی سووریا روون و ئاشکرایە. پرۆسەی ئاستانە پەیڕەو دەکرێت و پرۆسەی داڕشتنی دەستووریش بەردەوامە.
ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کە لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە دەژین، کە لە هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و کردەوەی بەکرێگیراوەکانی بێزارن، چەندین جار داوای ئەوەیان کردووە کە سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن.
حکومەتی سوریا چەندین جار ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سوریا.