دەرکردنی دەیان هەزار کۆچبەر لە تورکیا
تورکیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە زیاتر لە ٨٤ هەزار پەنابەری دەرکردووە.
تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری بێ وێنە بووەتەوە و تا ئێستا هەموو چارەسەرەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی خەڵک شکستیان هێناوە.
چەند مانگێکە ئەنقەرە بە شێوەیەکی بەرفراوان کۆچبەران لە کارنامەکەیدا دیپۆرتدەکاتەوە و بەپێی ئامارەکان پەنابەرانی ئەفغانی ئامانجی سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیان.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٨٤ هەزار و ٩٩٣ کۆچبەری نایاسایی کە زۆربەیان ئەفغانین لەو وڵاتە دەرکراون.
ئەفغانییەکان زۆرترین ژمارەی پەناخوازان لە تورکیاوە پێکدەهێنن. لە کۆی کۆی ئەو کۆچبەرانەی لەم وڵاتە دەرکراون، هەزار و ٥٣٤ کەسیان خەڵکی ئەفغانی بوون.
وهزارهتی ناوخۆی تورکیا ههروهها ڕایگهیاند که له سهرهتای ئهمساڵهوه ڕێگرییان له هاتنه ژوورهوهی 219 ههزار و 886 کۆچبهر کردووه.