ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411684-ڕوودانی_تەقینەوەیەکی_گەورە_لە_بنکەیەکی_پۆلیس_لە_باشووری_تورکیا
لە بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری تورکیا تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 06:37 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری تورکیا

لە بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری تورکیا تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، لە شاری «مێرسین»ی باشووری تورکیا کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تیادا تەقاندەوە.

ھەتا ئێستا هیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.

پێشتریش پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) هێرشی هاوشێوەی بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام دابوو.