ڕاپێچ کرانی تۆمەتبارانی هاوکاری لەگەڵ داعش لە تورکیا
ئهیلوول 29, 2022 13:51 Asia/Tehran
هێزه ئهمنییهکانی تورکیا له باکووری ئهم وڵاته چوار کهسی بیانییان دهستگیر کرد که گومانی هاوکارییان لهگهڵ گروپی تیرۆریستی داعشدا لێ دهکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی TRT، هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا بە هاوکاریی هێزەکانی هەواڵگری و هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، لە شارەکانی «ئاتاکوم» و «ئیلک ئادیم» لە پارێزگای «سامسون»، چوار هاووڵاتیی عێراقییان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردن لەگەڵ داعش.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر بەڵگەنامەی دیجیتاڵی دەستگیرکراوەکانیش دا گیراوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە فەرمانی داواکاری گشتیی تورکیاو بە ئامانجی ناسینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام درا کە پێشتر لە گروپی تیرۆریستی داعش چالاک بوونە.