ئه‌یلوول 29, 2022 14:03 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئەردوغان بە ئەمریکا

سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌هۆی ھەڵوێستەکانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر بە یۆنان هۆشداریی دایه‌ واشێنگتۆن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە دوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی چەکەمەنیی باشووری قوبریس لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداری دایە واشێنگتۆن و ڕایگەیاند: دەبێ هەمووان بزانن کە هەڵگرتنی گەمارۆی چەکەمەنی لەسەر بەشی یۆنانی نشینی قوبریس بێ وەڵام نامێنێتەوەو ئێمە هەموو ڕێوشوێنێک دەگرینەبەر بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ئەو تورک ڕەگەزانەی کە لە باکووری قوبریس دا دەژین.

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە چاوەڕێ دەکەین ئەمریکا یۆنان بەرەو ھەڵسەنگاندنی هەڵە نەبات و نەھێڵێ یاری بە ڕای گشتیی جیهان بکرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاسینای بە کردەوەی ورووژێنەر تۆمەتبار کرد و وتیشی: کردەوەی ئانتریک کارانە یارییەکی مەترسیدارە بۆ یۆنان.

سەرپەیڤ