ئه‌یلوول 30, 2022 19:58 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی برسێتی و هەژاری لە تورکیا

ئاستی برسێتی و هەژاری لە تورکیا بەردەوام لە بەرز بوونەوەدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەندیکای کرێکارانی تورکیا (تورک ئیش) ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئاماری برسێتی و هەژاری بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێڵی برسێتی لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە ٧ هەزار و ٢٤٥ لیرە و هێڵی هەژاریش گەیشتووەتە ٢٣ هەزار و ٦٠٠ لیرە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێڵی برسێتیی تورکیا لە مانگی پێشوو (ئاب)دا ٦ هەزارو ٨٩٠ لیرە بووە و بڕی ٢٢ هەزار و ٤٤٢ لیرە بۆ هێڵی هەژاری ڕاگەیەندراوە.

هاوکات کەمترین مووچە لە تورکیا یەکسانە بە ٦ هەزار و ٤٥٠ لیرە.

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کرێکارانی تورکیا، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی 130%ی تێپەڕاندووە، قەیرانی ئابووری و بەرزبوونەوەی تێچووی زۆری ژیان کاریگەریی لەسەر بەشێکی بەرچاو لە 85 ملیۆن دانیشتوانی تورکیا هەبووە.

هەروەها نرخی یەکسانی نێوان دۆلار و لیرە ١٨ لیرە و نیوی تێپەڕاندووە.

قەیرانی ئابوری و بێتوانایی حکومەت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی دڵخوازیی دەوڵەتی تورکیا. بەپێی ئەو راپرسیانەی لە تورکیا ئەنجام دراون،«رەجەب تەیب ئەردۆغان» و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕۆژانێکی دژواریان لە بەردەم دا دەبێت.

سەرپەیڤ