هێرشی خۆفڕەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەنگالی عێراق
هێزەکانی سوپای تورکیا بەھۆی خۆفڕەکانیەوە ترۆمبیلێکی لە ناوچەی شنگالی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوای عێراق، کردە ئامانج.
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق بە بیانووی شەڕی دژی چەکدارانی (پەکەکە)، سەرباری هۆشداری دانی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنا، شەوی ڕابردوو سێشەممە لە سەر چوارشەممە لە ناوچەی شنگال فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ھەڵیکوتایە سەر ترۆمبیلێک کەلە ئەنجام دا دووکەس کوژران و باری تەندروستیی دوو کەسیش بە شپرزە ڕاگەیەندراوە.
شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوا بەردەوام لەبەر ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیایە.
لە ١٨ی نیسانەوە نزیکەی ٧٠ رۆژ لەمەوبەر تورکیا بە بیانووی بەدواداچوون و سەرکوتکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خولێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق دەست پێ کردووە.
بهغدا هێرشهکانی تورکیا به نموونهی دهستدرێژی بۆ سهر خاکی عێراق ناودەبات و داوای کشانهوهی هێزهکانی ئەو وڵاتە له باکووری عێراقی کردووە.