تشرینی یه‌که‌م 22, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • ڕەتکردنەوەی تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە

تورکیا تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستانی عێراقی ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەفقنا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممەبە توندی ڕەتی کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەکی کیمیایی بەکار ھێنرابێت.

بەپێی ڕاپۆرتی میدل ئیست نیوز، وەزارەتی بەرگری تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بانگەشەیەی کە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە کراوە، بەتەواوی بێ بنەمایە.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ڕەتکردنەوەی بوونی چەکی نائاسایی لە جبەخانەکانی تورکیادا، ئاماژە بەوە کراوە کە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە هەوڵێکی بێهودەی گرووپە تیرۆریستییەکانە.

«ئیبراهیم کالێن» وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە توییتێکدا، پەرەسەندنی ئەو جۆرە هەواڵانەی لەگەڵ پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆری ئەو وڵاتە بە ھاوپەیوەست زانی.

کاڵین نووسیویەتی درۆی چەکی کیمیایی پەلەقاژەیەکی نائومێدانەیە بۆ بێتاوانکردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

جێگای ئاماژەیە «ستیڤ سوینی» رۆژنامەنووس و سەرنووسەری رۆژنامەی «مۆرنینگ ستار»یش ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو، بەڵگە هەیە کە تورکیا لە هێرشی سەر باکووری عێراق دژی پەکەکە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

سەرپەیڤ