دەستگیرکردنی ٩ ئەندامی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا ٩ ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشی دەستبەسەر کرد.
بانگهێشتنی دیمەشق و بەغدا لە ئێران بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش لە ئەنجام دا بووە هۆی کۆتایی هاتن بەم گروپە تیرۆریستییە. سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» رۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2017، ڕێک چەند مانگێک بەر لە رووخانی حکومەتی ساختەی داعش، کۆتایی هاتنی «ڕژێمی بە ناو ئیسلامیی شامات»ی ڕاگەیاند بوو.
لە ئێستادا ئەو تۆزە بەرماوەیەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە وڵاتانی ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و جاروبار لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییەوە بوونی خۆیان ڕادەگەیەنن.
ئاژانسی هەواڵدەریی ئیسنا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی داعشی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە ئەم چەکدارانەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئەلباب لە باکووری سوریا دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەو کەسانەی لە ڕیزی فەرماندەراتی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ناساندووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەندامانەی داعش کە ڕاگەیەندراون بۆ ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی و لەناوبردن و تیرۆرکردن ڕاهێنانیان پێکراوە.
لەم بەیاننامەیەدا ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستگیرکردنی ئەم ٩ داعشە بە گرنگ و خاڵی وەرچەرخان لە شەڕی دژی داعش وەسف کراوە و باسی ئەوەش کراوە کە ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی دژی هێزەکانی تورکیا بوون لە شاری ئەلباب و خەریکی داڕشتنی پلانیش بوونە بۆ هێرشەکانی داهاتوو.