تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 20:21 Asia/Tehran
  • تورکیا: تۆمەتبارانی

دەزگای ئاسایشی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ١١ تۆمەتباری هاوکاری لەگەڵ گروپی تیرۆریستیی تەحریرۆشام «بەرەی نوسرەی پێشوو»ی لە ئانکارا دەستگیر کردووە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە باس لەوە دەکرێت گروپەکانی داعش، بەرەی نوسرەو گروپە تیرۆریستیەکانی تر، کە بەردەوام ڕووبەڕووی شکستی یەک لە دوای یەک لەلایەن سوپای سوریا و هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی دەبنەوە، بە پشتیوانیی تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیی سووریا، ھەوڵە تیرۆریستییەکانیان بەردەوام دەکەن.

ماڵپەڕی «روسیا ئەلیەوم» ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوەو نووسیویەتی: حکومەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا جێبەجێ کراوە کە لەلایەن نووسینگەی بەدواداچوون بۆ تاوانە تیرۆریستییەکان لە نووسینگەی داواکاری گشتیی ئانکارادا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ