هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی شنگال لە عێراق
سەرچاوەیەکی هەواڵدەری هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیای بۆ سەر شنگال لە پارێزگای نەینەوا بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلمەعلومە ، میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، ناوچەی ئاوەدانی "خانسور"ی سەر بە شاری شنگالی کە دەکەوێتە پارێزگای نەینەوا لەباکوری عێراق،کردووەتە ئامانج.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سەرچاوانە باسیان لە وردەکاریی زیاتری ئەم هێرشە و ئەگەری زیانوێکەوتن و یان قوربانی دانی نەکردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیش ڕایگەیاند، ئەمە پێنجەمین هێرشی هاوشێوەی تورکیایە بۆ سەر شنگال لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا.
لە ١٨ی نیسانەوە (نزیکەی ٧٠ ڕۆژ لەمەوبەر) تورکیا بە بیانووی بەدواداچوون و سەرکوتکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)، خولێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق دەستپێکردووە.
لە ئێستادا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتانی سووریاو عێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی (پ.ک.ک.) کە بە تیرۆریستیان دەزانێت، سەرەڕای هۆشداریی دووبارەی دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامە.