تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 19:06 Asia/Tehran
  • درێژەدان بە هێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عێراق و سوریا

سەرەڕای دژایەتی حکومەتەکان و خەڵکی عێراق و سوریا، سوپای تورکیا جارێکی تر هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ئەم دوو وڵاتە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی TRT تورکی، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی «گارا» لە باکووری عێراق دژی ئەندامانی پەکەکە ئەنجامدراوە، چوار کەس کوژراون.

هەواڵێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات کە دوو ئەندامی یەپەگە کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی تورکیا ئامادە دەکرد، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە شەڕگەی ناسراو بە «کانیی ئاشتی» لە باکووری سووریا کوژراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەکەی دا جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکانی باکوری عێراق و سوریا کردووەتەوە.

سەرپەیڤ