وەدەرنرانی زیاتر لە ٩٧ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا
تشرینی دووهم 01, 2022 11:25 Asia/Tehran
پتر لە ٩٧ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ئەمساڵ دا لە تورکیا وەدەرنراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەگەڵ وەدەرنرانی ٢٢٧ کۆچبەری نایاسایی دیکە لە تورکیاوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ئەمساڵە زایینییەدا لەم وڵاتە وەدەرنراون گەییشتە ٩٧ هەزار و ٤٤٨ کەس.
ئەم ڕێژەیە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٤٩% زیادی کردووە.
فەرمانگەی کۆچبەرانی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ژمارەی ئەو کۆچبەرە ئەفغانیانەی کە لەمساڵدا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان بە ٥٥ هەزار و ٥٠٢ کۆچبەر و ژمارەی کۆچبەرانی پاکستانیش بە ١١ هەزار و ٢٥ کۆچبەر ڕاگەیاندووە.
هەروەها ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەم وڵاتە دەستگیرکراون بە ١٩٧ هەزار و ١٧٥ کۆچبەر ڕاگەیەندراوە.