تشرینی دووه‌م 04, 2022 18:15 Asia/Tehran
  • وتاری ئەردۆغان لەپەیوەند لەگەڵ گەشەی پیشەسازی بەرەڤانی تورکیا

ئەردۆغان لەمیانەی وتارێک لەپەیوەند لەگەڵ پرۆسەی زووتری هەڵبژاردن لە تورکیا باسی لە گەشەی وڵاتەکەی کرد لە بواری پیشەسازی بەرەڤانی

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی ئەردۆغان دوێنێ پێنج شەم لەکاتێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە فڕۆکەی جەنگی نیشتمانی تورکیا ساڵی ٢٠٢٣ لە هێڵانەکەیەوە باڵ دەگرێ و هاوکات کۆپتەری جەنگی ئاتاکی٢ بۆیەکەم جار هەڵدەفڕی، کە پارتە دژبەرەکانی وڵاتەکەی ئەو بانگەشانە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن زانیوەو بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆژانە لەگەڵ قەیرانێکی لەڕادەبەدەری ئابووری بەرەو ڕوو بۆتەوەو سەرجەم ڕێگەچارەسەرەکانی دەوڵەتی ناوبراو بۆ وەلانان یان دابەزاندنی تەوژمی ئەو قەیرانە تووشی شکست هاتووە داوایان لە ناوبراو کرد تاکوو لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆ بێ، چونکە ئەو ڕاپۆرتە تەواو ناپسپۆڕانەیە.

ئەردۆغان هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فڕۆکەی سووکی "حورجێت" و فڕۆکەی واوەپێشکەوتووی بایراکتار کیزل ئاڵما و خۆفڕی تەیاری بایراکتارTB3ش لەسەر ناوگانی فڕۆکەهەڵگر دەنیشێتەوەو هاوکات بانگەشەشی کرد کە پەرەی تەوژمی ٥٦١ کیلۆمەتری هاژەکی تایفۆن لەمیانەی تاقیکردنەوەی هاژەکی ئەم دوایانە، یۆنانیەکانی تووشی سەرسووڕمان کردووە.

ناوبراو هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەنیازن دوو هاژەکی نوێ بە ناوی جێنگ و گزگین"یش ساز بکەن هیچ ئاماژەیەکی نەکردە هێزمەندی ئەو هاژەکانە، بەڵام لەدوای پێشکەشی ئەو ڕاپۆرتە داوای لە یۆنان کرد کە ژیر بێ و وتیشی کە با لەپەیوەند لەگەڵ هەرچەشنە کردەوەیەکی هاندەرانە وریا بێ . 

سەرپەیڤ