تشرینی دووه‌م 07, 2022 08:35 Asia/Tehran
  • هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر شاری دھۆک لە کوردستانی عێراق

سەرچاوە هەواڵدرەییەکان باسی هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراقیان کرد.

بەپێی هەواڵی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادین، ڕۆژی یەکشەممە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە چیای «مەتینا» لە پارێزگای دھۆکی باکووری عێراق.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە که دوو سەربازی ئەم وڵاته به هۆی تەقینەوەی بۆمبێک که له لایەن هێزەکانی پەکەکە له شەڕگەکانی باکووری عێراق دانرابوون، گیانیان له ده ست داوه .

تاقمەکانی خۆڕاگریی عێراق گەلێک جار هۆشدارییان داوەتە تورکیا کە دەبێ خاکی وڵاتەکەیان چۆڵ کات، ئەگینا ھەڵمەتی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت ھەتا دەرکرانی سەرجەم سەربازانی تورکیا لەم وڵاتە.

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراقیش ماوەیەک لەمەوپێش ئیدانەی دەستدرێژکارییەکانی تورکیای لە باکووری عێراق کردو ڕایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرخاکی عێراق پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی بەغدایەو خەوشاندنی ڕوونی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمارو بە پێچەوانەی داب و پەیوەندیی دراوسێگەرییە.

سەرپەیڤ