تشرینی دووه‌م 13, 2022 17:45 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر بە بەیاننامەی یەکێتیی ئەوروپا لەمەڕ ئیدانەی ئەندامەتیی بەشی تورک نشینی قوبریس لە ڕێکخراوی وڵاتانی تورک زمان دا

تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ ئیدانەی پەیوەست بوونی بەشی تورک نشینی قوبریس وەک ئەندامی چاودێری ڕێکخراوەی وڵاتانی تورک زمان کاردانەوەی پیشان دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێگریکردن لە ئەندامەتیی قوبریسی باکوری لە کۆمەڵگەیەکی نێودەوڵەتی دا لەگەڵ نیازی خێرخوازانەی ناگونجێت و دووڕوویی و مەرایی کاریی ئەم یەکێتییە کە دیلی سیاسەتەکانی یۆنان و قوبریسی باشوورییە، ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەی دا پشتیوانیی لە قوبرسی تورک نشین کردووە.

تورکیا تاکە وڵاتێکە لە جیهاندا کە بەشی قوبریسی تورک نشینی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ساڵی ١٩٨٣ بە فەرمی ناسی بێت.

نەک هەر ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵکو هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی لە جیهاندا ئەم ناوچەیەی قوبریسی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی نەناسیوە. بەڵام ئانکارا لە پشتیوانی کردنی ناوچەی قوبریسی باکووری و وەدی ھاتنی ئەو داخوازییەی لە ھیچ ھەنگاوێک دوورەپەرێزیی نەکردووە.

سەرپەیڤ