کانونی یه‌که‌م 01, 2022 19:57 Asia/Tehran
  • وتووێژی ئاسایشتیی وەزیرانی بەرگری تورکیا و ئەمریکا

وەزیری بەرگریی تورکیا لە وتویژ لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی وەک پاسایەک بۆ بنپێکردنی سەروەریی سوریا و دەستوەردانی سەربازی لە باکووری ئەم وڵاتەدا ھێنایەوە.

«خلوسی ئاکار»وەزیری بەرگریی تورکیا دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ «لۆید ئاستین»  وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتووێژی کردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بابەتی بەرگری و ئاسایشتیی دوولایەنەو ناوچەیی وەک تەوەرەی وتووێژەکان ڕاگەیاند.

 «ئاکار» لەم وتوویژەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق وسوریای بە هەڵمەتی دژە تێرۆرو مافێکی ڕەوا لە قەڵەم داو بانگەشەی کرد کە دەستوەردان و پێشێڵکردنی سەروەریی ئەو دوو وڵاتە بە گوێرەی برگەی ٥١ ـی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان،کردەوەیەکی یاساییە.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تازەی تورکیا لە باکووری عێراق و سوریا بەناوی" "پەنجەی شمشێر" ڕووبەڕووی ڕەخنەو گازندەی بەغداو دیمەشق بووەتەوەو ھەردووک وڵاتەکە گەلێک جار خوازیاری ڕاگیرانی دەستدرێژییەکانی تورکیا بوونە.

 تورکیا دوای پەلامارە تێرۆریستییەکەی ١٣ـی نۆڤەمبەری ئەستەمۆڵ کە ٦ کوژراوو ٨١ برینداری لێکەوتەوە، سەرکۆنەی ئەمریکای کرد لەبەر پشتگری کردنی لە «پەکەکە» لە سوریا . «لۆید ئاستین» لەم وتووێژە تەلەفونیەدا نەیارەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تازەی تورکیا لەباکووری سوریا بەناوی «پەنجەی شمشێر» دەربڕی.

سەرپەیڤ