کانونی یه‌که‌م 02, 2022 11:43 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە تورکیا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە پارێزگای بورسا لە تورکیا دوو کوژراوی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، ئەم فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنانە کە لە فڕۆکەخانەی «پاموک ئیوای» لە شاری «ساکاریا»ی تورکیا هەڵفڕی بوو، دوای 17 خولەک لە بەرزایی 1200 مەتردا تووشی ڕووداوێک ھات و کەوتە خوارەوە.

«یەعقوب جانبۆلات»، قایمقامی بورسا ڕایگەیاند، ئەم فڕۆکە تاک بزوێنەرە بە هۆکارێکی نادیار لە نزیک وێستگەیەکی پەستانی بەنزین لە شاری «عوسمان غازی» کەوتۆتە خوارەوە و هەردوو سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست داوە.

حەوت مانگ لەمەوبەر فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە هەمان جۆر لە تورکیا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجام دا ھەردووک سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.

 

سەرپەیڤ