کانونی یه‌که‌م 02, 2022 14:17 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ١٣ تۆمەتباری پەیوەندیدار بە داعش لە ئەستەمۆڵ

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئەستەمۆڵ ١٣ کەسیان دەستگیرکرد کە گومانیان لێدەکرا پەیوەندییان بە گروپی تیرۆریستیی داعشەوە هەبێت.

دەوڵەتی تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا شەڕی دژ بە تاقمی تیرۆریستیی داعشی دەستپێکردووە کە پێشتر ئەنقەرە بە پاڵپشتیکردنی ئەم گرووپە لە سووریا تۆمەتبار کرابوو.

ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ دەزگای دژە تیرۆری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش و ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان بەم گروپەوە هەیە، دەستپێکردووە.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە وتووشیەتی: ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەم ١٣ گومانلێکراوەی داعش شانزە شوێنی لە ١٠ شارستانی سەربە ئەستەمۆڵی لەخۆگرتبوو.

سەرپەیڤ