تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری «سامسۆن»ی تورکیا
کانونی یهکهم 02, 2022 16:01 Asia/Tehran
میدیاکانی تورکیا هەواڵی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری «سامسون» ھەڵکەوتوو لە باکووری تورکیایان ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ میدیاکانی تورکیا تا ئێستا لە بارەی هۆکاری ئەم تەقینەوەیەی کە پێش نیوەڕۆی ئەم هەینییە ڕوویدا ھیچیان بڵاو نەکردووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن کە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە دروست بووە.
وەک باسی دەکرێت ئەم تەقینەوەیە لە تانکەرێکی ھەڵگری ماددەی ڕۆندار ڕووی داوە.
بەندەری «سامسون»ی تورکیا دەکەوێتە باکووری ئەم وڵاتە و لە کەناری دەریای ڕەش دا ھەڵکەوتووە.