کانونی یه‌که‌م 05, 2022 13:41 Asia/Tehran
  • ئانکارا: قۆڵبەست کرانی ١٣ گومانلێکراوی داعش و پێنج ئەندامی پەکەکە لە باکووری سووریا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی ١٣ گومانلێکراوی داعش و پێنج ئەندامی پەکەکەی لە ڕەوتی هێرشی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر باکووری سووریا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە کاتی هێرشی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی جەرابلوس وئەلباب لە باکووری سوریا، ١٣ گومانلێکراوی داعش کە یەکێکیان سەرکردەیەو هەروەها پێنج ئەندامی پەکەکە دەستگیرکراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە جەرابلوس و ئەلباب بە هاوکاریی هێزی زەبروەشاندنی سوریا و سەرکردایەتیی ڕاوێژکاریی هێزەکانی ژەندرمەی تورکیا ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکراوەکان سەرقاڵی کارە نایاساییەکان بوون وەک بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕاست، فراوانکردنی بنکەکانی داعش، ڕاکێشانی خەڵک و کۆکردنەوەی زانیاری.

تورکیا لە کاتێکدا دەستگیرکرانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت کە هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنقەرەیان بە بەکارهێنانی داعش وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامی سوریا تۆمەتبار کرد بوو.

سەرپەیڤ