کانونی یه‌که‌م 07, 2022 11:15 Asia/Tehran
  • ھەڵشاخانی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی تورکیا

ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا دوای گفتوگۆکردن لەسەر بودجە پێکەوە ھەڵشاخان.

لە چەند مانگی ڕابردوودا خەڵکی ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری بێوێنە بوونەتەوە و بەهای لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە،ڕەوتی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان نەوەستاوە و هەژاری و بێکاریش زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دوێنێ (سێشەممە) چەندین نوێنەری پەرلەمانی تورکیا لە پێکەوە ھەڵشاخانەکەدا ئامادە بوون.

یەکێک لەو نوێنەرانەی کە لە لایەن نوێنەری خەنیمەوە هێرشی کرابووە سەر، توشی گرفتی دڵ بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان ئەم کەسە نوێنەری یەکێک لە پارتە سەرەکییەکانی تورکیایە.

ئەم پێکەوەھەڵشاخانە لە ھۆڵی پەرلەمانی تورکیادا کاتێک سەریهەڵدا کە پەرلەمانتارێک هەوڵی دا وتارەکەی پەرلەمانتارێکی خەنیم ببڕێت.

وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە ڕاپۆرت نەکراوە.

 

سەرپەیڤ