بەردەوامیی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش لە تورکیا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سێ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستگیر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، شەوی ڕابردوو (شەوی چوارشەممە) هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەم سێ کەسەیان لە پارێزگای شانلی ئۆرفا لە باشووری ئەم وڵاتە دەستبەسەر کرد.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەم دواییانەدا زیاتر لە ٣٦ تۆمەتباری داعشیان لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، کۆنیا، قەهرەمان مەڕەش و بورسا ،ڕیحانلی و مێرسین دەستگیرکرد.
لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەتی تورکیا بە هۆی مەترسیی هاتنی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ ئەو وڵاتە ڕێوشوێنی توندی بۆ دەستگیرکردنیان گرتووەتە بەر. دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە تورکیا لە کاتێکدا ڕوودەدات کە پێشتر و لەگەڵ دەستەڵات گرتنی ئەم گروپە لە عێراق و سوریا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنقەرەیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە داعش وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامی سوریا بەکار دەهێنێت.
دوای ئەوەی حکومەتەکانی سوریا و عێراق داوایان لە ئێران کرد شەڕی داعش بکات و هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چوونە مەیدانی شەڕەکانەوە، ئەم گروپە بە فەرمی هەڵوەشایەوە، بەڵام بەشێکی داعش لە ناوچەکەدا پەرش و بڵاون و وەک شانەی نووستوو درێژە بە ژیان و تاوانەکانیان دەدەن.