کانونی یه‌که‌م 15, 2022 11:10 Asia/Tehran
  • سەرۆکی شارەوانیی ئەستەموڵ سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دادگای تورکیا سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردن و قەدەغەکردنی چالاکیی سیاسیی بەسەر «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەموڵ و ڕکابەری سەرۆک کۆماری تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەپاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، «ئیمام ئۆغڵو»ی سەربە پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی کۆمارییەکانی گەل، لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆی وتارێکەوە دادگایی کرا.

لەو وتارەدا ڕایگەیاند بوو، ئەوانەی لەو کاتەدا هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەستەمۆڵیان هەڵوەشاندەوە، "گەمژە" بوون.

سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ یەکێکە لەو دەگمەن سەرکردانەی ئۆپۆزسیۆن کە لە ڕاپرسییەکانیاندا وەک براوەی ئەردۆغان دەردەکەون.

سەرپەیڤ