کانونی یه‌که‌م 16, 2022 13:46 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە حکومەت لە ئەستەمۆڵ

هەزاران لایەنگری «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک بەمەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەدەغەکرانی چالاکییەکانی هاتنە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێبەری پارتی چاک، «ماراڵ ئاکشنەر» کە وەک «ئیمامئۆغڵو» دژی حکوومەتەو لە نێو ئاپۆرای خۆپیشاندەرانی بەردەم تەلاری شارەوانیی ئەستەمۆڵ ئامادە بوو، وتی: ستەم و نادادپەروەری بنبڕ دەکەین .

زۆرێک لە خۆپیشاندەران «ئیمام ئۆغڵو»یان بە گرنگترین نەیاری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بۆ ساڵی داهاتوو دەزانی.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دادگای تورکیا سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردن و قەدەغەکردنی چالاکیی سیاسی بەسەر «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو»، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ و ، ڕکابەری «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی  سەرۆک کۆماری تورکیا سەپاند.

«ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو»ی سەربە پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی «کۆماریخوازی گەل»، لە ساڵی ٢٠١٩دا وتبووی، ئەوانەی لەو کاتەدا هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەستەمۆڵیان هەڵوەشاندەوە، "گەمژە" بوون.

سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ یەکێکە لەو دەگمەن سەرکردانەی ئۆپۆزسیۆن کە لە ڕاپرسییەکاندا لە بەرامبەر ئەردۆغان بە سەرکەوتووی دەزانن.

سەرپەیڤ