کانونی یه‌که‌م 17, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • جەختی ئەردوغان لە سەر بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیاو سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە سەردەمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا وتی: ئێمە لە سیاسەتدا بۆ هەتا هەتایە تەوسن و ڕق لە دڵ نابین، دەتوانین لە دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا درێژە بە پەیوەندییەکانمان بدەین.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و میدیاییەکانی تورکیادا، باسی پێویستیی پەیوەندی دامەزراندن لەگەڵ حکومەتی سوریا هاتووەتە ئاراوە و گفتوگۆی زۆریش لەو بارەیەوە کراوە، تا ئەوجێگایەی کە بڕیار درا شاندێکی سیاسی بە سەرۆکایەتیی «دۆغو پرینچک» سەرۆکی پارتی نیشتمانی تورکیا، چووە دیمەشق و لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

بەڵام دیمەشق کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیای لە باکوری سوریا وەک مەرجی پێشوەختە بۆ هەر جۆرە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان ڕاگەیاندو داوای لە ئەنقەرە کرد دەست لە پشتیوانیکردنی تیرۆریستانی ناسراو بە سوپای ئازاد و بەرەی نوسرە ھەڵگرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گروپی بیست لە شاری «بالی» پایتەختی ئەندۆنێزیا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق وتبووی:  لە کاتی خۆی دا لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆدەبێتەوە. وتیشی: دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ژوئەن لە تورکیا دەتوانین ئەم فۆرمەی پەیوەندییەکان وەلابنێین و سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە.

سەرپەیڤ