کانونی یه‌که‌م 20, 2022 22:16 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی حامید کەرزەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا

حامید کەرزەی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان کە سەردانی تورکیای کردووە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کرد.

حامید کەرزەی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ئەوە بۆ یەکەمجارە لە دوای دەستەڵات گرتنی تالیبان لە ساڵی ٢٠٢١ توانیویەتی گەشتی دەرەوەی وڵات بکات. بەپێی هەندێک زانیاری، کەرزەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بۆ چارەسەریی چووەتە ئەڵمانیا و هەروەها ڕۆژی شەممەش سەردانی تورکیای کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «حامید کەرزەی»، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان، لە گەشتەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ "مەولوود چاوشئۆغڵو" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کرد.

"چاوشئۆغڵو" سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان وتی: لە دیدارەکەیدا لەگەڵ کەرزەی، جەخت لەسەر پشتیوانیی تورکیا بۆ گەلی ئەفغانستان و  دامەزرانی سەقامگیری و ئاسایش لەم وڵاتەدا کرایەوە.

حامید کەرزەی لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سیاسیی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و قسەی کرد.

حامید کەرزەی، سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان دوای هاتنە سەرکاری تالیبان، چوونەدەرەوەی لێ  قەدەغە کرابوو.

سەرپەیڤ