کانونی یه‌که‌م 22, 2022 17:06 Asia/Tehran
  • پارتە نەیارەکەی ئەردۆغان: ئەگەر دەسەڵات بگرین، لە سوریا دەکشێینەوە

ڕۆژنامەیەکی تورکیا نووسیویەتی:پارتی کۆماری گەلی تورکیا (جەهەپە) کە پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەردۆغانە، لە نامەیەکدا بۆ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا بەڵێنی داوە، ئەگەر بێتە سەر دەسەڵات، هێزەکانی تورکیا لە سوریا دەکشێنێتەوە و قەرەبووی دیمەشق دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی «تورکیە گەزەتێسی»ی تورکی بانگەشەی کردووە: پارتی کۆماری گەلی تورکیا (جەهەپە) کە نەیاری حکوومەتی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیایە، کاتێک بێتە سەر دەسەڵات، پابەند دەبێت بە کشانەوەی هەموو هێزەکانی تورکیا لە سووریا بە ئیدلیبیشەوەو داواکاری دەسەڵاتدارانی دیمەشقیش جێبەجێ دەکەن و قەرەبووی داراییان پێ دەدەن.

ئەم ڕۆژنامە تورکییە هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم پارتە تورکییە لەگەڵ پارتەکانی هاوپەیمانیی یەکگرتوو ناسراو بە «هاوپەیمانیی شەش»، بەنیازن دیدارێکی ئەگەری لە نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد، هاوتا سورییەکەی ساز بدەن.

ئەم میدیا تورکییە بە ھێنانە ئارای ئەم بانگەشەیەی کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا، لەوانە پارتی کۆماری گەل، پارتی دیموکرات، پارتی نیشتمان، پارتی سەرکەوتن، پارتی باشی تورکیاو پارتی سەعادەت،لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا حەوت داواکارییان بۆ دیدارلەگەڵ بەشار ئەسەد ناردووە، جەختی لەوە کردەوە کە،توانیویەتی دەستی بە ھێندێک  زانیاری لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بگات کە وا دەردەخەن «حەسەن ئەک گوڵ» و «محەمەد گۆزال مەنسور» لە پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە ڕێگەی پارتی بەعسی سوریاوە نامەیەکیان بۆ ئەسەد ناردووە.

 

سەرپەیڤ