کانونی یه‌که‌م 24, 2022 16:07 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی تورکیا داوای له ئەمریکا کرد کە واز له پاڵپشتی کردنی خۆی وتەنی تیرۆریستان بهێنێت

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنقەرە تەنها دژی تیرۆریستانە و هەڕەشە لە هیچ وڵاتێک ناکات.

سوپای تورکیا لە ٢٠ی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سووریا و عێراق چڕتر کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«خولوسی ئاکار» وەزیری بەرگریی تورکیا داوای لە ئەمریکا کرد کە پشتیوانییەکانی بۆ خۆی وتەنی تاقمە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە بوەستێنێت.

وەزیری بەرگری تورکیا جەختی کردەوە که لەشکریانی ئەم وڵاته ھەتا ڕادەیەکی زۆر پشت به پیشەسازیی بەرگریی وڵاتەکەی دەبەستێت.

هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە داخوازییەکەی لە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی لە خۆی وتەنی تاقمە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە لە کاتێکدایە کە «بەشار جەعفەری جێگری» وەزیری دەرەوەی سوریا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە سەبارەت بە هۆکارەکانی درێژبوونەوەی قەیرانەکان لەم وڵاتەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکات و سەرچاوەکانی نەتەوەی سوریا دەدزێت، تورکیاش لە ڕێگەی ئاودیوکردنی تیرۆریستانەوە ڕۆڵێکی وێرانکەر دەگێڕێت.

سەرپەیڤ