کانونی یه‌که‌م 28, 2022 10:09 Asia/Tehran
  • گیرانی 14 گومانلێکراو بە داعشی بوون لە تورکیا

هێزی ئەمنیی تورکیا چواردە کەسی لە شاری "گازی ئەنتاب" (دیلۆک) هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتەی قۆڵبەست کرد کە گومانی ئەوەیان لەسەرە پێوەندییان هەبێ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش

گیرانی ئەندامانی داعش لە تورکیا لە کاتێکدایە کە پێشتر و بە دەسەڵات گرتنە دەستی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە عێراق و سووریا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئانکارای تۆمەتبار کردبوو بە دەکارهێنانی ئامرازیانەی داعش بۆ ئاڵۆز  و ناپاوەجێ کردنی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، ئەم چواردە گومانلێکراوە نیوەشەوی رابردوو لە هەڵمەتێکی کتوپڕدا لە لایەن هێزی هەواڵگریی تورکیا (میت) و پۆلیسی ئەم وڵاتە لە سێ شوێنی جیاوازی شاری گازی ئەنتاب گیراون.

ژێدەرە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن هەموو گیراوان بیانین و بە هاتووچۆ کردنی ناوچەکانی شەڕ و پێکدادان لە سووریا و عێراق ، لە ئاراستەی ئامانجەکانی گرووپی تەکفیریی داعش چالاکیی پڕوپاگانداییان کردووە.

سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممەیش لە ئانکارادا، دە تیرۆریستی داعشی لە تورکیا گیران.

سەرپەیڤ