کانونی یه‌که‌م 29, 2022 15:48 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی پێنج ئەندامی پەکەکە لە تورکیا

وەزاڕەتی ناوخۆی تورکیا دەسگیرکرانی پێنج ئەندامی پەکەکە لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیو تەلەفیزیۆنی تی ئار تی سلیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا دوێنێ شەو (چوارشەممە) ڕایگەیاند:"هێزە ئاسایشیەکان پێنج کەس لەئەندامانی ڕێکخراوی ترۆریستی وجیایی خوازی پەکەکە یان کە بۆ پەلامار ئامادە دەبوون، بەیانی دوێنێ لە پارێزگەی وان دەسگیر کردووە".

سویلو بەئاماژەدان بە مەکە ئەم کەسانە زۆرلەمێژە لەژیر چاودیری هێزە ئاسایشیە دژە ترۆریستیەکانی تورکیا دابوونە وتی: لەدەسگیرکرانیان بڕیکی زۆر چەک ومادەی تەقەمەنی دەس کەوتووە.

بەڕای زۆرێک لەڕەخنە گران ی دەوڵەتی تورکیا وپارتی دەسەڵاتدار دادوگەشە پیدان شاندی دەسەڵاتداری ئەم وڵآتە بۆ سەرکوت کردنی هاسانتری ناڕازیان ئەوحزبانەی کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین سەرسەختی دەکەن ترۆریست وجیایی خواز ناساندووە.

سەرپەیڤ