کانونی دوھەم 03, 2023 23:51 Asia/Tehran
  • گورگی تەنیا لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کرا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەندامێکی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە ئەستەمۆڵ دەستگیر کرد.

حکومەتی تورکیا لە بەر ھەست بە مەترسی کردن لە ھاتوچۆی چەکدارانی داعش و ئەلقاعیدە بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو گرووپانە لە ناوەوە و لە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە فراوانتر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە: ناوی ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە کە بە تەما بووە لە شەوی سەری ساڵ بە چەکی سارد هێرش بکاتە سەر خەڵک و گەشتیاران، «مەحمود - ئا»یە و هاووڵاتییەکی خەڵکی سوریایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ئەندامەی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕۆژێک پێش دەستپێکی سەری ساڵ و پێش هەر کردەیەکی تیرۆریستی لە ماڵێکی تیمی لە ناوچەی "سنێلەر" لە ئەستەمۆڵ دەستگیرکرا.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا، ئەو تیرۆریستە بە ناوی نھێنیی «گورگی تەنیا»ەوە لە کەشی مەجازی دا وێڕای ڕاگەیاندنی بەیعەت بۆ داعش، بە مەبەستی ڕاکێشانی ئەندامی نوێ بۆ نێو ئەم گرووپە تیرۆریستییە، بانگەوازی کردووە.

سەرپەیڤ