کانونی دوھەم 07, 2023 08:33 Asia/Tehran
  • ئاکار: تورکیا شەپۆلی نوێی کۆچبەرانی سوری قەبوڵ ناکات

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە شەپۆلی نوێی کۆچبەران لە سوریاوە قبوڵ ناکات.

لێدوانەکانی «خولوسی ئاکار» لەو چوارچێوەیەدایە کە تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ سوریا ڕاگەیاندووە و بەرپرسانی ئەنقەرە لەوان «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەندامانی دیکەی پارتی دەستەڵاتداری داد و گەشە، ئامادەیی خۆیانیان بۆ دامەزراندنی ھەرچی خێراتری پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق ڕاگەیاندووە.

تورکیا لە سەردەمی شەڕی داسەپاو بەسەر گەل و حکومەتی سوریادا نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتیی سوریای وەرگرت، لەبەرامبەریشدا ملیاران یۆرۆی لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرت بۆ ئەوەی نەھێڵێ بچنە ئەوروپا، هەروەها ئەم بابەتەی وەکو ئامێرێک بەکارهێنا بۆ تەوژم خستنە سەر ئەوروپییەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ڕاشیگەیاندووە کە: لە دیدارەکەیدا لەگەڵ هاوتا سوری و ڕووسیەکانی لە مۆسکۆ، جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا ڕێگە بە شەپۆلی نوێی پەنابەران لە سوریا نادات.

وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا وتمان شەپۆلی نوێی کۆچبەریمان پێ قەبوڵ ناکرێت.

سەرپەیڤ