کانونی دوھەم 08, 2023 13:19 Asia/Tehran
  • بەهۆی داڕمانی میچی هۆتێلێک لە تورکیا لانیکەم دە کەس بریندار بوون

لە ئەنجامی داڕمانی میچی هۆتێلێک لە پارێزگای «قارس» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لانیکەم دە کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم ڕووداوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شارستانی (ساری قامیش) سەر بە پارێزگای «قارس» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕوویدا.

«تۆرکار ئۆکسوز» قایمقامی قارس ڕایگەیاند، هێزەکانی فریاکەوتن سەرجەم قوربانییەکانیان لە ژێر داروپەردوو دەرباز کردووەو ڕایانگواستوون بۆ نەخۆشخانە.

با ئاماژە بەوەش بکرێت کە ئەم هۆتێلە شوێنی یادکردنەوەی کوژراوانی «ساری قامیش» بووە لە سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەمدا کە بە هۆکارێکی نادیار میچەکەی داڕما.

ئەمە لە کاتێکدا یە کە «فەخرەدین کوجا» وەزیری تەندروستی تورکیا لە پەیامێکی تویتەری دا ژمارەی وردی بریندارەکانی ئەم ڕووداوەی  ٣٢ کەس ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ