کانونی دوھەم 09, 2023 23:09 Asia/Tehran
  • ڕێگە نادەین ڕێگری لە پێشکەوتنی سەربازیی تورکیا بکرێت

ڕۆژی دووشەممە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادات ڕێگری لە پێشکەوتنی تورکیا لە بوارەکانی سەربازی و بەرگریدا بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەراسیمی ڕادەستکردنی تۆپخانەی هۆڤیتزەری نەوەی نوێی "زریان" ڕایگەیاند: لەگەڵ بارە چەکی نوێ لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەی هۆڤیتزەرەکانی "زریان" لە سوپای تورکیا بە گشتی دەگاتە ١٤٠.

ئەردۆغان بە ئاماژەدان بە زیادکردنی بودجەی سەربازیی تورکیا بۆ ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، وتیشی: هەناردەی بەرگریی وڵاتەکەی کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر تەنها ٢٤٨ ملیۆن دۆلار بووە، ساڵی ڕابردوو گەیشتە ژمارەی پێوانەیی چوارملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار.

سەرۆکی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا بەم بانگەشەیەی کە ئەم وڵاتە لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، هەروەها ڕوو لە نەیارانی وتی: لەو کەسانەی کە دواندگە گشتیەکان دەکەنە سەکۆی بوختانکردن دژی حکومەت بانگێشتن دەکات کە لە پرسە نیشتمانییەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەوە هەیە، واز لە سیاسەتی درۆو دەلەسە بهێنن.

ئەردوغان لە هەلومەرجێکدا بانگەشەی دروستکردنی چەکی سەربازی بەتایبەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی «بەیرەقدار»  دەکات کە لەم دواییانەشدا «سێرگێئی پاشینسکی» سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی بەرگریی ئۆکرانیا باسی ئەوەی کردووە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە تورکیا دروستکراون لە بەر زەبرھەڵگرتنی قورسیان لەبەرامبەر سیستێمەکانی بەرەڤانیی ئاسمانی هیچ کاریگەرییەکی جەنگاوەرانەیان نییە.

سەرپەیڤ