کانونی دوھەم 10, 2023 18:06 Asia/Tehran
  •  پێشوازیی تورکیا لە درێژکردنەوەی ناردنی یارمەتییە مرۆڤیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازیی لە درێژکردنەوەی هاوکارییە مرۆڤیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باکوری ڕۆژئاوای سوریا کرد بۆ ماوەی ٦ مانگ.

ئەنجومەنی ئاسایشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی دوێنێی خۆیدا لە نیویۆرک، بە کۆی دەنگەوە ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی ٦ مانگەی کردنەوەی دەروازەی سنووریی "بابولھەوا" لە سوریا بەمەبەستی ناردنی هاوکاریی مرۆڤی بۆ ئەم وڵاتە لە ڕێگەی تورکیاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیای دا ڕازی بوونی خۆی لەمەڕ بەردەوامیی هاوکارییە مرۆڤییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا دەربڕی و جەختی لە ڕۆڵی گرنگی ئەم یارمەتییانە کردووەتەوە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە باکووری سووریا.

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەهۆی پەرەسەندنی قەیرانی مرۆڤی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریاوهەروەها بەمەبەستی دروستکردنی سەقامگیری و ئاسایشت لە ناوچەکەدا، پێدەچێت بەردەوام کرانی ناردنی هاوکارییە مرۆڤییەکان پێویست تر لە جاران بێت.

«ئەنتۆنیۆ گۆتێریش» سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشوازیی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشت کردووە لەمەڕدرێژکردنەوەی مۆڵەتی ناردنی یارمەتییە مرۆڤییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێگای دەروازەی سنووریی «بابولھەوا»ی سووریا.

سەرپەیڤ