تەقینەوەیەکی قورس لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا ڕووی دا
کانونی دوھەم 12, 2023 23:28 Asia/Tehran
ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان لە شاریئەستەمۆڵی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەواڵی ڕوودانی تەقینەوەکی قورس لە ئەستەمۆڵیان بڵاوکردەوە، بەڵام ئاماژەیان بە جۆر و وردەکارییەکانی ئەم تەقینەوەیە نەکردەوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی لەم تەقینەوەیەدا بڵاو نەکراوەتەوە.
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی تەقسیم لە ناوەندی شاری ئەستەمۆڵ لانیکەم ١١ کەس برینداربوون.