تورکیا: ئێمە بەشداری لە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414323-تورکیا_ئێمە_بەشداری_لە_گەمارۆکانی_ڕۆژئاوا_بۆ_سەر_ڕووسیا_ناکەین
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەشداری لە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2023 08:26 Asia/Tehran
  • تورکیا: ئێمە بەشداری لە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا ناکەین

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەشداری لە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا ناکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاسی ڕووسی، "ئیبراهیم کالین"، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دوێنێ شەممە سەبارەت بە درێژەی بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا، وتیشی: بەشداریی ئەنقەرە لەو سزایانە زیاتر زیان بە ئابووری تورکیا دەگەیەنێت ھەتا مۆسکۆ.

"ئیبراهیم کالین" وتیشی، سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا سەلماندوویانە کە ناکاریگەرن، چونکە هەڵوێستی ڕووسیای نەگۆڕیوە.

تورکیا هەر لە سەرەتای شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دژی سزاکانی مۆسکۆ و فشارە ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا بوو و پێی وابوو کە ئەمە دەتوانێت زیان بە ئابووری جیهان بگەیەنێت.