کانونی دوھەم 19, 2023 16:20 Asia/Tehran
  • دەستڕێژێکی کارەساتبار لە تورکیا

دەستڕێژی کەسانی نەناسراو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەرەو کوردانی عێراق پێنج کوژران و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەفقنا، لە ئەنجامی تەقەکردنی کەسانی نەناسراو لە شاری ماردین «ناوەندی پارێزگای ماردین» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەرەو ترۆمبیلێکی ھەڵگری کوردانی عێراقی چوار کەس کوژران و یەک کەسیش بریندار بوون.

سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکە ئەندامی یەک خێزان بوون و دانیشتووی ناوچەی «ئامێدی» لە پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بوونە.

ئەم بنەماڵەیە لەبەر کاری نەشتەرگەری بۆ ئەندامێکی بنەماڵەکەیان سەردانی تورکیایان کرد بوو.

دوای ئەم ڕووداوە، ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختی کرد، بەردەوامین لە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ زانینی ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە، کە بووەتە ھۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتیانی عێراقی لە خاکی تورکیادا.

بە قسەی ئەم وتەبێژەی عێراق، باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی عێراق لە غازی ئانتێپ،  بەدواداچوون بۆ  ڕووداوی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی ھەڵگری ھاووڵاتیانی عێراقی لەسەر ڕێگای نوسەیبین - ماردین، دەکات.

«مەسرور مەسعود بارزانی» سەرۆکوەزیرانی کوردستانی عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر هاووڵاتیانی کوردی عێراقی لە شاری ماردینی تورکیای کردووە.

سەرپەیڤ