کانونی دوھەم 28, 2023 13:45 Asia/Tehran
  • مەرجی سیناتۆری ئەمریکی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ی بە تورکیا مەرجدار کردووە بە ڕەزامەند بوونی ئەنقەرە بە ئەندامەتیی فینلاند و سویید لە ناتۆدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی یانەی پەیامنێرانی لاو ، «جیانی شاهین» سیناتۆری کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، ھەتا تورکیا  لەمپەر لە سەر ڕێگای پەیوەستبوونی سویید و فینلاند بە ناتۆ قوت کاتەوە، مەحاڵە فڕۆکەی جەنگیی F16 ی پێ بفرۆشرێت.

«مەولود چاوشئۆغڵو»، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوو حەوتە لەمەوبەر لە ئەمریکا دوای دیدار لەگەڵ «ئانتۆنی بلینکن» هاوتا ئەمریکییەکەی ڕایگەیاند، "داواکاریی ئەنقەرە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ پەیوەندی بە پرۆسەی ئەندامێتیی سوییدو فینلاند لە ناتۆ و کۆنگرێسی ئەمریکاوە نییە. ئەمانە نابێت بەیەکەوە ببەسترێنەوە.

قبوڵکردنی ئەندامانی نوێ بۆ ناتۆ پێویستی بە ڕەزامەندیی هەموو ئەندامانە، تورکیاش ڕەزامەند بوونی بە داخوازییەکەی فینلاندو سویید مەرجدار کردووە بە توندجوڵانەوەی ئەم دوو وڵاتە لە ھەمبەر ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان. بەڵام حەوتەی ڕابردوو سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە سویید لەلایەن توندڕەوانی دژە ئیسلامەوە هەڵوێستی تورکیای سەختتر کرد.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای ئەو کارەی توندڕەوەکان ڕایگەیاند، سویید ئیدی چاوەڕوان نەبێت کە تورکیا پاڵپشتی لە پەیوەست بوونی بە ناتۆ بکات.

سەرپەیڤ