کانونی دوھەم 29, 2023 14:01 Asia/Tehran
  • ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتەوە

جارێکی دیکە دارستانەکانی پارێزگای ئانتالیا لە باشووری تورکیا ئاگریان گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە نیوە شەوی ڕابردووەوە لە چوار بەشی ناوچە دارستانیەکانی ئالانیا لە پارێزگای ئانتاڵیا دەستی پێکردووە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام بەهۆی بای توندەوە بڵێسەی ئاگرەکە لە ماوەیەکی کورتدا بەرەو ناوچە گوندنشینەکان بڵاوبووەتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەیەک و سێ هێلیکۆپتەر و دەیان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە زەوی و ئاسمانەوە خەریکی ھەوڵ دانن.

چەند گوندێکی سەر ڕێگای ڕەوتی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە چۆڵکراون.

لە ئاگرکەوتنەوەکەی هاوینی ڕابردوودا لە دارستانەکانی ئانتالیا، زیاتر لە سێ هەزار هێکتار دارستان بوون بە خۆڵەمێش.

دوو ساڵ لەمەوبەر لە گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە مێژووی تورکیادا، بە هەزاران دۆنم دارستان بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ سووتا. لە ٥٣ پارێزگای توشبووی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە، دەیان کەس گیانیان لەدەست دا و یان بریندار بوون.

سەرپەیڤ